رۆناڵدۆ یۆڤانتۆسی تووشی كێشەیەكی گەورە كردووە
2020-03-28 14:57     596 جار بینراوە      کۆمێنت
بەهۆی پابەندنەبوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بەئیدارەی یانەكەیەوە، یانەی ئیتالییەكە تووشی كێشەیەكی گەورەبووە.
هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەری هۆتێلەکانی رۆناڵدۆ رەتیکردەوە هۆتێلەکان بکاتە نەخۆشخانە، کەچی خۆشی هێندەی نەبرد ئیتاڵیای بەبێ وەرگرتنی خواستی ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس جێهێشت، یانەی یوڤی لەبەیانێکدا رایگەیاند: بەڕۆشتنەوەی رۆناڵدۆ بۆ وڵاتهكهی گهورهترین قهیرانی لهیانەكە دروستكردووه، خهریكه دهرگای بارهگای یانهكه بەتەواوی دادهخرێت، چونكه یاریزانەكانی دیكهش دهیانهوێت بڕۆنهوه وڵاتهكانیان و لەوێ خۆیان کەرەنتینە بکەن.
کەواتە لهگهڵ گهڕانهوهی بۆ پورتوگال ئەوە دۆن دۆخی یانهكهی ئاڵۆزو خراپكردووەو کەس بەگوێی ئیدارەکە ناکات.
بەسوپاسەوە لەفەیسبووكی هەوراز كاوە وەرگیراوە
بابەتی زیاتر