تەندروستی جیهانی چەند رێنماییەكی نوێی بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا بڵاوكردەوە

  2020-04-03 21:02      357 جار بینراوە        کۆمێنت

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە راگەیەنراوێكدا، 16 رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.
رێكخراوەكە رایگەیاندووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا هەرچەند هەتا ئێستا چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوەو تا 60 پلە ژێر سفر زیندووە، بەڵام لەگەرمای سەرووی 30 پلە دەمرێت، بۆیە باشتر وایە شوشتن و خاوێن كردنەوەكان بەئاوی گەرم بێت.
رێنماییەكان:
1- ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پێستی ساغ تێناپەرێت و تا 10 خولەك لەسەر پێست زیندووە، بۆیە گەر دەستكێشتان لەدەست نییە، دوودڵ مەبن تەنیا دەست لە دەمولوتی خۆتان مەدەن.
2- ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر پارچە قوماش 6 تا 12 كاتژمێرو ئاسن 12 تا 20 كاتژمێرو لەسەر ستیل تا 20 رۆژ بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
3- ئەم ڤایرۆسە تا 60 پلە ژێر سفر زیندووە، بەڵام لەگەرمای سەروی 30 پلە دەمرێت، بۆیە باشتر وایە شوشتن و خاوێن كردنەوەكان بەئاوی گەرم بێت.
4- كۆرۆنا بە ئاوی گەرم و پاككەروەكانی ماڵەوە لە ناو دەچێت.
5- جلوبەرگ وا باشە لەبەرتیشكی هەتاو یان سۆپا وشك بكرێتەوە.
6- بە ئاوی گەرم خۆتان بشۆن.
7- بە هیچ شێوەیەك ئاوی ساردو خواردنی سارد مەخون، ئاوی گەرم قاوەی گەرم خواردنەوەی گەرم بخۆنەوە.
8- شوێنی گردبوونەوەی سەرەكی ئەم ڤایرۆسە لەناولوتە، بۆیە هەردەم لوتتان بە ئاوی گەرم بشۆن.
9- گەر دەستان ناگاتە خواردنەوەی گەرم بنێشت بجون تا بەردەوام قوڕگتان بە ئاوی دەمتان تەڕ بێت.
10- شوێنی ژیان و كارتان با هەوا گۆركێی هەبێت.
11- لە رۆژدا چەندین جار بۆ ماوەی 10 تا 15 چركە هەناسەتان بگرن و بیدەنەوە، گەر كۆكە یان تەنگە نەفەسیتان هەبوو، پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بكەن، رێگە مەدەن تووشی تەنگەنەفەسی ببن و پاشان سەردانی پزیشك بكەن رەنگە درەنگ بێت.
12- گەر لە ماڵ دەچنەدەرەوە (فەرمانبەر، كرێكار، دوكاندارو …هتد)ن، رەچاوی ئەم دوو خاڵ بن.
یەكەم: مەودای نێوانتان كەمتر نەبێت لەمەترو نیوێك.
دووەم: بەهۆی قورسی ئەو ڤایرۆسە لە سنووری 400 تا 500 سم بڕ ناكات و دەكەوێتە سەر زەوی، بەو هۆیەوە پێڵاوەكانتان سەرچاوەیەكی گرنگی تووشبوونە بەو ڤایرۆسە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك نەیبەنە ناو ماڵەوە.
13- كاتی پژمین و كۆكە تا پێتان دەكرێت لەكەسانی تر دوور كەونەوەوە بەهەرشتێك كەبەر دەستان دەكەوێت بەتوندی پێش دەم و لوتی خۆتان بگرن و تا چەند چركەیەك بەری مەدەن تا هەموو دەرهاویشتەكان بگرێتە خۆی و بڵاونەبێتەوە.
14- بەهۆی گەورەیی ئەوڤایرۆسە هەر جۆرە دەمامكێك لەشوێنە گوماناوییەكان دەتوانرێت پارێزەرت بێت ( قوماش، كلینیكس) و جۆرەكانی تری بەمەرجێك دەمامكەكە وشك بێت و پێویستە زوو زوو بگۆڕدرێت.
15- پێویست ناكات هەموو ئەوجلو بەرگانەی لەبەر دەكرێت بشۆردرێت، بەڵكو لەسەر شوڤاژ یان دانانی راستەوخۆی لەبەر تیشكی خۆر پاكی دەكاتەوە.
16- دوای شوشتنی دەستەكانتان گەر بۆ شوێنی گوماناوی ناڕۆن پێویستە بەكرێم یان ڤازلین چەور بكرێت تا بەتێپەر بوونی كات تووشی ئەگزیمای پێست نەبن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو