وەزارەتی دارایی و ئابووری رونكردنەوە دەدات

  2020-04-04 10:51      935 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دارایی و ئابووری، لەبارەی پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان لە كۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە.
لە روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، سەبارەت بە راپۆرتێكی ماڵپەڕی (Iraq Oil Repot) تایبەت بە پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان لە كۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، روونی دەكەینەوە كە مەبەستی ئەم پڕۆژەیە دابینكردنی پێداویستییەكانی بازاڕی سووتەمەنی هاووڵاتیانە لە بەنزین و گاز و نەوتی سپی.
ئاماژەبەوەشكراوە، بەڕەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزیی لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناو پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیانە لە پێناو بەرگرتن لە بەریەككەوتنی نێوان شۆفێرو كارمەندانی هەردوولاو پەمپ كردنی ئەو بەرهەمە نەوتیانە راستەوخۆ لە خەزانی تانكەرەكانەوە، نەوەك بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕكردنی نەوتی خاو.
هاوكات، تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە نەكەوتۆتە كار بەهۆی تەواونەبوونی رێكارەكانی وەرگرتنی رەزامەندی كۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەكان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو