لە عیراق 34 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-04-04 14:27      109 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف بڵاویكردەوە، 34 كەسی دیكە لە پارێزگاكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
رەزوان كەنەدی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی نەجەف لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 143 پشكنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا 34 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون كە بەركەوتنیان لەگەڵ تووشبووانی پێشووی پارێزگای نەجەف هەبووە.
باسی لەوەشكردووە، سەرجەم تووشبووەكان بەركەوتنیان لەگەڵ تووشبووانی پێشوی قەزای مەشخاب، كوفە، گەڕەكەكانی میسان، وەفا، ناوچەی باكور هەبووە.
رونیشیكردۆتەوە، كۆی تووشبووانی ڤایرۆس كۆرۆنا لە پارێزگای نەجەف گەیشتۆتە 175 حاڵەت، 49 كەسیش كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون چاكبوونەتەوە، هەروەها چوار حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی كۆرۆناوە تۆماركراوە.
جەختیشی لەسەر جێبەجێكردنی رێنمایی و راسپاردە تەندروستیەكان كردۆتەوەو رایگەیاندووە، پێویستە هاووڵاتیان لەماڵەكانیان بمێننەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو