وەزیری تەندروستی ئێران: تائێستا نەگەیشتونەتە قۆناغی كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا

  2020-04-04 14:47      110 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری تەندروستی ئێران رایدەگەیەنێت ، تا ئێستا نەگەیشتونەتە قۆناغی كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام  بەراورد بە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە، بەشێكی پارێزگاكان لە رەوشێكی باشدان.
"سەعید نمەكی" وەزیری تەندروستی ئێران  رایگەیاند، ئێستا لە قۆناغی چارەسەركردنی بەردەوامی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنان، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكە.
ئاشكراشیكردووە، بەراورد بە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە، بەشێكی پارێزگاكان لە رەوشێكی باشدان، بەڵام ئەوەش بەواتای تێپەڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە، بەڵكو هەنگاوی گەیشتنە بە چارەسەر.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو