تەندروستی چین: 94%ی تووشبووانی كۆڕۆنا چاكبونەتەوە

  2020-04-04 15:14      151 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەی تەندروستی چین  رایدەگەیەنێت، لە 94% تووشبووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە وڵاتەكەی چاكبونەتەوەو، لەئێستادا كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكانی تەنها 1562 كەسە. 
لیژنەی تەندروستی چین رایگەیاند، لەكۆی 81هەزار و 639كەس توشبوو بەكۆرۆنا لە وڵاتەكەیدا 76هەزار و 751كەس بە تەواوەتی چاكبونەتەوە. 
راشیگەیاندووە، لەكۆی توشبوانی چین 94%یان چاكبونەتەوەو 3326 كەس گیانیان لەدەستداوە، لەمڕۆشدا 19 حاڵەتی تووشبوونی نوێی راگەیاندووە كە یەك حاڵەت لەهەرێمی هوبی ناوەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە هەیە وئەوانەیتر سەرجەمیان گەشتیارن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو