وەزیری ناوخۆ بڕیاری 48 سەعات توندكردنەوەی هاتوچۆ روندەكاتەوە

  2020-04-04 15:38      198 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، مەبەست لەبڕیارەكەی دوێنێ شەو بەهۆی زیادبوونی مەترسییەكان و هەڵسەنگاندن بووە بۆ قۆناغەكە، وتیشی: بەشێك لەهاووڵاتیان لەمەترسییەكانی ڤایرۆسەكە تێنەگەیشتوون.
ئەمڕۆ شەممە 4-4-2020، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا كەلەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تەندروستی هاووڵاتیان لەلای ئێمە گرنگە و پێویستیشە هاووڵاتیان زیاتر هاوكارمان بن و لەماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەنگاوی باشمان ناوەو زیانەكانمان زۆر كەمكروەتەوە، نامانەوێت بەهۆی هەندێك كەسەوە ئەو كارانەی كردومانە لەدەستمان بچێت و، وتیشی: داوا لەیەكە ئیدارییەكانی شارەكان و قەزاو ناحییەكان دەكەین بە رێگەپێدانەكانیان بچنەوەو رێگە نەدەن هەموو كەسێك لەو مۆڵەتانە سوودمەندبن.
هەر لەو كۆنگرەیەدا د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر زوو رێكارەكانمان نەگردایەبەر گومانمان نیە كە لەئێستادا بەهەزاران توشبوومان دەبوو، وتیشی: حكومەت و هاووڵاتیان زەرەرمەندی ئەم بارودۆخەن و دەبێت پێكەوە هەنگاو بنێین بۆ كۆتای هاتن بەم ڤایرۆسە.
ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان 74 نەخۆش چاكبوونەتەوە كە ئەوە جێی دڵخۆشیە و هەوڵدەدەین لەداهاتوودا ژیانی خەڵك زیاتر رێكبخەینەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو