پزیشكانی ڕۆژئاڤا ئامێرێكی پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست دەكەن

  2020-04-04 16:41      190 جار بینراوە        کۆمێنت

تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لەڕۆژئاڤای كوردستان تۆمار نەكراوە، بەڵام پزیشكەكانی ڕۆژئاڤا ئامێرێكی پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست دەكەن.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسەكانی ڕۆژئاڤا، ئامێری پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە باكوور و خۆرهەڵاتی سوریا دروستكرا و 85٪ سەركەوتنی بە دەستهێناوە و لە نەخۆشخانەكانی ڕۆژئاڤا بۆ چارەسەر و ڕێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەكاردەهێنرێت و لە ماوەی 30 بۆ 35 چركەدا ئەنجامی پشكنینەكە دەردەكەوێت.
كۆمیتەی تەندروستی ڕۆژئاڤا ئامێرەكەی پێشكەش بە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و ژمارەیەك ڕێكخراوی دیكە كردووەو سەركەوتنی بە دەستهێناوە، هاوكات ئەو ئامێرە بۆ نەخۆشخانە گەورەكانی چین نێردراوە.
پزیشكانی ڕۆژئاڤاش ئەوەشیان خستەڕوو، كە بە زوویی ئاشكراكردنی ڤایرۆسكە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی دەگیرێت، ڕێگەش لەوە دەگرێت بگاتە بەشەكانی تری جەستە و كەسی تووشبوو پارێزراو دەبێت و زوو چارەسەری بۆ دەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو