لەرێگەی پێنج موشەكەوە كۆمپانیایەكی ئەمریكی دەكرێتە ئامانج

  2020-04-06 10:26      446 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو لەرێگەی پێنج موشەكەوە كۆمپانیایەكی ئەمریكی كە كار لە یەكێك لەكێڵگە نەوتیەكانی پارێزگاكە دەكات كراوەتە ئامانج.
ئەمڕۆ دووشەممە 6-4-2020، سەرچاوەیەكی ئەمنی لەپارێزگای بەسرە ئاشكرایكرد، شەوی رابردوو كۆمپانیای هالبرتۆنی ئەمریكی كە لەكێڵگەیەكی نەوتی قەزای زوبێری رۆژئاوای بەسرە كار دەكات، لە سەرچاوەیەكی نادیارەوە، بەپێنج موشەك كراوەتە ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا زیانەكانی موشەكەكان نەزانراون، وتیشی: هێزە ئەمنیەكان گەیشتوونەتە شوێنی كەوتنە خوارەوەی موشەكەكان و لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو