شیعەكان جێگرەوەی زورفی دیار دەكەن

  2020-04-06 14:09      183 جار بینراوە        کۆمێنت

بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، رەوتی حیكمەو دەوڵەتی یاساو هاوپەیمانی فەتح لە سەر كاندیدكردنی جێگرەوەی عەدنان زورفی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی  حكومەتی نوێی عیراق رێككەوتوون.
سەرچاوەیەكی نزیك لە عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە ئاشكرایكردووە، لە كۆبوونەوەی سێ قۆڵی عەمار حەكیم و نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساو هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح رێككەوتوون لەسەر دانانی جێگرەوەیەك بۆ عەدنان زورفی، لە ئەگەری شكستهێنانی لە تێپەڕاندنی كابینەكەی لە پەرلەمانی عیراق.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار دراوە كە مستەفا كازمی، سەرۆكی ئێستای دەزگای هەواڵگری بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق كاندید بكەن، بۆ ئەوەی سەرۆك كۆمار رابسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو