گەڕەكی كارێزانی ھەولێر كەرەنتین دەكرێت

  2020-04-07 10:47      190 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای ئەوەی بەھۆی دوو پرسە ژمارەیەكی زۆر هاولاتیان تووشی كۆرۆنا بوون، بڕیاردرا لەمڕۆوە گەڕەكی كارێزانی ھەولێر كەرەنتین بكرێت.
لەئێستادا  تیمەكانی تەندروستی لە گەڕەكی كارێزان دەست بە پشكنین دەكەن و زۆرترین ھاووڵاتییانی ئەو گەڕەكە پشكنینیان بۆ دەكرێت و، هاوكات تیمەكانی تەندروستی و بەرگری شارستانی گەڕەكەكە دەڕشێنن.
بەپێی دوایین ئاماریش تائێستا 285  كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەنێویاندا سێ حاڵەتی مردن ھەیە.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو