4 هاووڵاتی بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

  2020-04-07 11:47      430 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردودا 4 هاووڵاتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 7-4-2020، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەپەڕەی تایبەتی  رادیۆی ترافیكی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ‌ ڕوداوی هاتوچۆدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان تۆماركراوە كە ڕوداوەكان بەم شێوەیە بووە:-
- ڕوداوێكی شێلان لەگوندی سەرچاوە لەسنوری بازیان منداڵێك گیانی لەدەستداوە .
- ڕوداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای هوانە بەرەو بازگەی عەربەت لەئەنجامدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو هاوڵاتیەكی تریش برینداربوە.
- لەڕوداوێكی هاتوچۆدا لەجۆری پێكدادان لەنێوان ماتۆڕ سكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتا لكسز لەسەر ڕێگایەكی لاوەكی لە ناحیەی سەرقڵا لە ئیدارەی گەرمیان لە لەنزیك گوندی سەی جەژنی كەسێك گیانی لەدەستداو كەسێكیش برینداربووە، كەهەردوكیان بران و بەڕەگەز عەرەبن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو