دوكانێكی خواردنی خێرا لەسلێمانی دادەخرێت

  2020-04-07 13:42      265 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنەی یەكی قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانێكی خواردنی خێرا دادەخات.
ئازاد نەبی، سەرۆكی لیژنەی یەكی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكانی خۆپارێزی و جێبەجێنەكردنی مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی، لیژنەكە دوكانی خواردەمەنی خێرای فەلافیلۆ لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی دادەخات.
وتیشی: لەكاتی سەردانی لیژنەكە كارمەند و كرێكارەكانی خواردەمەنی خێرایی فەلافیلۆ (دەستكێش، دەمامك، كڵاو)یان بەكارنەهێناوەو سەرپێچییان لەبڕیارەكانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی كردوە.
رونیشیكردەوە: بەردەوام لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی دوكان‌ و ماركێتی گەڕەكەكان دەكەن و بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی لەشاری سلێمانی دەكەن، بۆیە پێویستە هەموو ئەو شوێنانەی مۆڵەتی كاركردنیان بەپێی رێنماییە نوێكان پێدراوە، سەرجەم مەرجەكانی تەندروستی و رێنماییەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكەن، بە پێچەوانەوە شوێنەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خواردەمەنی خێرای فەلافیلۆ دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو