لاهور شێخ جەنگی هیوای چاكبوونەوەی بەپەلە بۆ سەرۆك وەزیرانی بریتانیا دەخوازێت

  2020-04-07 15:59      163 جار بینراوە        کۆمێنت

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەپەیامێكدا هیوای چاكبوونەوەی بەپەلە بۆ سەرۆك وەزیرانی بریتانیا دەخوازێت.
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ تویتەر پەیامێكی ئاراستەی‌ بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی‌ بەریتانیا كرد.
لەپەیامەكەیدا لاهور شێخ جەنگی هیوای چاكبوونەوەی بەپەلەی بۆ سەرۆك وەزیرانی بریتانیا خواستووە.
ئەمە لەكاتێكدا كە رۆژی 27ی مانگی رابردوو، بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند: تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و بەهۆی دەركەوتنی زیاتری نیشانەكانی ڤایرۆسەكەش رۆژی‌ یەك شەممەش بەمەبەستی چارەسەركردن گوازرایەوە بۆ  نەخۆشخانەو ئێستا لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو