وەزارەتی تەندروستی: 11 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

  2020-04-07 17:00      433 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (٩٢٧) پشكنین ئەنجام دراوەو لەئەنجامدا 11 تووشبووی نوێ بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران.
وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەندراویًكدا بڵاویكردەوە كە لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٩٢٧) پشكنین لە (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) ئەنجامدراوەو 11 تووشبووی نوێ بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەمشێوەیە تۆماركراون:
• پارێزگای هەولێر (٥) پۆزەتیڤ، (٣) ژن تەمەنیان (٦٠)، (٣٢)، (٢٨) ساڵ و پیاوێك تەمەن (٣١) ساڵ، منداڵێك تەمەن (١١) ساڵ لە ناو شاری هەولێر لە گەڕەكی ( كانی گەلی، ٩٤ی باداوە) وە هەموویان بەركەوتەی تووشبووەكانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری ھەولێرن.
• پارێزگای سلێمانی (٢) پۆزەتیڤ، (٢) ژن تەمەنیان (٦٠)، (٣٨) ساڵ كە یەكیان لە ناحیەی بازیانە و بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە، ئەوەیتریان لە ناحیەی حاجی ئاوایە كە پێشینەی گەشتكردنی هەبووە.
• پارێزگای دهۆك (٣) پۆزەتیڤ، پیاوێك و ژنێك تەمەنیان (٣١) ساڵ و مناڵێك تەمەن (١٠) ساڵ كە یەك خێزانن و لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕاونەتەوە و لە كەرەنتین بوون.
• پارێزگای هەڵەبجە (١) پۆزەتیڤ، ژنێك تەمەن (٤٨) ساڵ كە بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە.
بەمەش كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە (٢٨٨) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٠٥) نەخۆش چاكبووەتەوە و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو