وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ عیراق نوێترین ئاماری‌ تووشبووانی‌ كۆرۆنای‌ راگه‌یاند

  2020-04-07 20:55      110 جار بینراوە        کۆمێنت
لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 91 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی‌ نیسان، وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنای لە سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە راگەیاند.
له‌راگەیەندراوەكە ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ تا ئێستا پشكنینی پزیشكی بۆ 26 هەزار و 331 كەس كراوە.
هه‌روه‌ك باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 91 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆماركراوە:

بەغدا/ روسافە: 13 حاڵەت
بەغدا/ كەرخ: 1 حاڵەت
بەغدا/ شاری پزیشكی: 7 حاڵەت
نەجەف: 44 حاڵەت
دیالە: 1 حاڵەت
واست: 1 حاڵەت
زیقار: 5 حاڵەت
بەسرە: 6 حاڵەت
موسەننا: 2 حاڵەت
سلێمانی: 3 حاڵەت
هەولێر: 5 حاڵەت
دهۆك: 3 حاڵەت
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ حاڵەتێكی مردن بەهۆی كۆرۆنا لە عێراق تۆماركراوە، ئەویش لە شاری پزیشكی پارێزگای بەغدا بووە.

هاوكات 29 كەسیش بە تەواوی لە كۆرۆنا چاك بوونەتەوە، لەوانەش:

16 حاڵەت لە سلێمانی
حاڵەتێك لە هەولێر
5 حاڵەت لە كەربەلا
حاڵەتێك لە واست
4 حاڵەت لە بەسرە
2 حاڵەت لە دیالە
وەك لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە، تا ئێستا كۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق گەیشتووەتە هەزار و 122 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 65 كەس گیانیان لەدەستداوە، لەكاتێكدا 373 كەس بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو