له‌ناحیه‌ی‌ كوڵەجۆ پێشمه‌رگه‌ شكستی‌ به‌پەلامارێكی داعشی هێنا

  2020-04-08 00:23      182 جار بینراوە        کۆمێنت
دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون‌

ئه‌مشه‌و 7 له‌سه‌ر 8ی‌ نیسان، تیرۆریستانی‌ داعش په‌لاماری‌ پێگه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ هێزه‌كانی‌ فه‌وجێكی‌ لێوای‌ پێنجی‌ شاره‌زووریان دا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ به‌ PUKNOW ی‌ راگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌تا تیرۆریستانی‌ داعش به‌هاوه‌ن بۆردوومانی‌ پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌و دواتر له‌نزیكه‌وه‌ په‌ڵاماریان ده‌ستپێكردووه‌، له‌به‌رانبه‌ریشدا هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ لێیان هاتووه‌ته‌ده‌ست‌و شكستیان پێهێناون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌و شه‌ڕوپێكادانه‌دا 3 پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون‌و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌، ره‌وشه‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌.

وێنه‌ی‌ دووان له‌ شه‌هیده‌كان: سوركێو و ئیسماعیل

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو