لاهور شێخ جه‌نگی‌ پشتیوانی‌ له‌ مسته‌فا كازمی‌ ده‌كات بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عیراق

  2020-04-09 19:44      339 جار بینراوە        کۆمێنت
لاهور شێخ جەنگی پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجامدا

ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۹ی نیسانی ۲٠۲٠  لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجامدا، لەو پەیوەندییەدا هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێشوازی لەڕاسپاردنی مستەفا کازمی کرد بۆپێکهێنانی کابینەی نوێ لەعێراقی فیدراڵ دا بەتایبەتی دوای ئەوەی کۆدەنگی و پشتیوانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراقی بەدەستهێناوە.
لەوپەیوەندییەدا لاهور شێخ جەنگی هیوای سەرکەوتنی بۆ مستەفا کازمی خواست تا بەزوترین کات حکومەتی نوێی نیشتیمانی لەعێراق پێکبهێنێت بەتایبەتی دوای ئەوەی عێراق بەکۆمەڵێک تەنگەژەی سیاسی و نائارامیدا تێپەڕیوە، لەو پەیوەندییەدا هەردوولا جەختیان لەسەقامگیری سیاسی و داخوازی ومافە دەستورییەکانی گەلانی عێراق کردەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو