پاتریی مۆبایلی زیرەك، دەرگای سیخوڕیی كردنی هاككەرانە

  2018-06-26 12:47      451 جار بینراوە        کۆمێنت
مۆبایلی زیرەك هەڕەشەیە بۆ تایبەتمەندێتیمان

لێكۆڵینەوەیەكی تەكنیكیی نوێ هۆشیاریی ئەوەیدا كە پاتریی مۆبایلی زیرەك دەتوانێت هەموو ئەو دەقانەی كە بەكاربەر لەسەر مۆبایلەكەی دەینووسێ و دەیخوێنێتەوە، ئاشكرای بكات، كە ئەمەش مەترسییە بۆ سەر تایبەتمەندێتی بەكاربەران.
بەگوێرەی ئەو هەواڵەی كە دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، ئەو لێكۆڵینەوەیەی كە ئەم كەموكوڕییەی ئاشكرا كردووە، لە مانگی ئایندەدا لەكۆڕێكی تایبەت بە بەهێزكردنی تەكنیكەكانی تایبەتمەندێتی كە لەشاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا رێكدەخرێت، دەخرێتەڕوو.
چەند توێژەرێك لە زانكۆی تەكساسی ئەمریكا، تاقیكردنەوەیەكی پراكتیكیان ئەنجامداو ئامێرێكی دەنگیان لەپاتریی مۆبایلێكی زیرەك داناو تێبینیی ئەوەیان كرد كە لەكاتی نووسیندا گۆڕانكاریی بەسەر وزەی پاترییەكەدا هاتووە. دوای ئەوە، توێژەرەكان جۆرێك لەتەكنیكی زیرەكیان بەكارهێنا كە لەتوانایدایە لەڕێگەی پاترییەكەوە ئەو دوگمەیە (پیت) بناسنەوە كە پەنجەی پێدا نراوەو بەكۆكردنەوەی پیتەكانیش، توانیویانە ئەو دەقانە بخوێننەوە كە بەكاربەر نووسیویەتی.

 
ئامادەكردنی:
بەشی كوردیی PUKNOW

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو