هەنگاوەكان بۆ لەقاڵبدانی سۆشیال میدیا دەستپێدەكا
هەواڵی ساختە، قەیرانێكی نوێی دیموكراسیی

  2018-07-28 11:25      263 جار بینراوە        کۆمێنت
خراپ بەكارهێنانی سۆشیال میدیا، هەڕەشەیە بۆ سەر دیموكراسی

لیژنەیەكی پەرلەمانیی بریتانیا هوشیاریی ئەوە دەدا كە وڵاتەكەیان رووبەڕووی "قەیرانێكی دیموكراسی" دەبێتەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی "بیروڕای زیانبەخش"و هەروەها یارییكردن بە داتا كەسییەكان.
لیژنەی دیجیتاڵ، كەلتور، میدیاو وەرزش (DCMS) لەپەرلەمانی بریتانیا دەستی كردووە بەلێكۆڵینەوە لە هەواڵی ساختەو نادروست دوا بەدوای سكانداڵی زانیاریی "گرووپی كامبرێدج ئەنالیتیكا". 
بەپێی زانیارییەكان، لەیەكەم راپۆرتیدا، لیژنەكە پێشنیازی ئەوە دەكا كۆمپانیاكانی سۆشیاڵ میدیا یاسای توندتریان بەسەردا بسەپێنرێت و هەروەها چەند پێوەرێك دەخاتەبەردەست بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەكاندا. راپۆرتەكە كەبڕیارە سبەی یەكشەممە 29ی تەموز بەشێوەیەكی رەسمیی بڵاوبكرێتەوە، هەروەها هوشیاریی ئەوەش دەدا كە "بۆچوونە توندو بەردەوامەكانی لایەنگرە توندڕەوو سەرسەختەكانی حزب، كە یاریی لەسەر ترس و دڵەڕاوكێ و بڕیاری پێشوەختەی خەڵك دەكەن بۆ ئەوەی كاریگەریی لەسەر پلانی دەنگدانیان بكەن، هەڕەشەیەكە بۆ سەر دیموكراسی".
لەڕاپۆرتەكەدا، بەچەند خاڵێك چەند پێشنیازێك خراونەتەڕوو لەبارەی سۆشیال میدیا گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:
یەكەم: پێویستە وێبسایتەكانی سۆشیال میدیا رووبەڕووی لێپرسینەوە ببنەوە بەهۆی ئەو دەقە زیانبەخشانەی تێیاندا بڵاودەكرێنەوە.
دووەم: یاساو رێنماییەكانی تایبەت بەهەڵمەتە سیاسییەكان پێویست بگونجێت لەگەڵ سەردەمی دیجیتاڵدا.
سێیەم: پێویستە كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیا باجیان بخرێتە سەر بۆ ئەوەی فەندو تەمویلی پەروەردەو یاساكانی پێبكرێت.
4- پێویستە پشكنین و وردبینی بۆ دارایی وێبسایتەكانی سۆشیاڵ نێتوێرك بكرێت.

سەرچاوە:
BBC English
ئامادەكردنی: بەشی كوردی puknow

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو