عێراق هاورده‌كردنی به‌نزینی راگرت
2020-05-10 10:47     587 جار بینراوە      کۆمێنت
حامد یونس زه‌وبه‌عی، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ كاروباری باڵاوگه و غاز رایگه‌یاند: كه له‌كاتی كه‌ره‌نتینه‌دا و به‌هۆی كه‌میی خواست له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی، له پاڵاوتگه ناوخۆییه‌كان بڕی پێویست له‌به‌نزین ئاماده‌كراوه كه به 600 هه‌زار به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
وتیشی، عه‌مبار كردنی به‌نزینه‌كه وایكردووه كه بۆ ئه‌م مانگه عێراق پێویستی به هاورده‌كردنی به‌نزین نه‌بێت كه رۆژانه 8 بۆ 10 ملیۆن لیتری پێویست بووه.
زه‌وبه‌عی وتیشی كه له‌وانه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا عێراق ته‌نها به‌نزینی موحه‌سه‌ن هاورده بكات ئه‌ویش له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر پێویستی به‌و به‌نزینه هه‌بوو.
بابەتی زیاتر