كۆسرەت ڕەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی هەڤاڵ مەلا بەختیار دەكات
2020-05-11 22:25     908 جار بینراوە      کۆمێنت
كۆسرەت ڕەسول سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاراستەی هەڤاڵ مەلا بەختیار دەكات. ئەمەش دەقەكەیەتی...
برای بەڕێزم هەڤاڵ مەلا بەختیار- ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
زۆربەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (جاسم خومیس دەلۆیی)هاوژینی لەیلاخانی خوشكتم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێ، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
بابەتی زیاتر