بافڵ تاڵەبانی سەردانی كۆسرەت ڕەسوڵی كرد
2020-05-12 19:09     606 جار بینراوە      کۆمێنت
لایەنێك لەسەردانەکە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٢-٥-٢٠٢٠ لەشاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
دۆخی ناوخۆی یەكێتی لەدوای كۆنگرە، هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و ئەنجومەنی سەركردایەتی، دۆخی كوردستان و عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنەكان، ژیان و گوزەرانی خەڵك و دابینكردنی مووچە لەلایەن حكومەتەوە گفتگۆی لەبارەوە كرا.
كۆسرەت ڕەسول دووپاتی كردەوە یەكێتی ڕۆڵی سەرەكی بگێڕێ لەخزمەتكردنی كوردستانیان و پێشەنگ بێ لەپاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد.
بابەتی زیاتر