لەسلێمانی، دوو ئارایشتگای خانمان دادەخرێن

  2018-08-06 12:14      263 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دوو ئارایشتگای خانمان‌ دادەخات، بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و مەرجە تەندروستییەكان.
بێخاڵ عبدالله، سەرۆكی لیژنەی ئارایشتگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند: بەهۆی سەرپێچیكردن لە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بەتایبەت مەرجە تەندروستیەكان، ئارایشتگاكانی (ماك و ئیڤەرێست) لە شاری سلێمانی داخران.
باسی لەوەش كرد، لەكاتی سەردانی لیژنەكە دەركەوتووە ئارایشتگای ماك لە گەڕەكی عەلی ناجی مەوادی جوانكاری بەسەرچووی بۆ ئارایشتی خانمان بەكارهێناوە، لەگەڵ هەبوونی ئامێری دروستكردنی تاتۆی بێ مۆڵەتی تەندروستی، هەروەها ئارایشتگای ئیڤەرێست لە گەڕەكی قالاوا لەگەڵ ئەوەی مۆڵەتی كاركردنی نەبووە پابەندی سەرجەم مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بەگشتی و بەتایبەت تەندروستیش نەبووە.‌
ئاماژەی بەوەشكرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەردوو ئارایشتگای (ماك و ئیڤەرێست‌) دادەخرێن تا ئەوكاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن دەبن، خاوەنەكانیشیان رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو