لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی سلێمانی چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات
2020-05-16 14:00     417 جار بینراوە      کۆمێنت
پارێزگاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: سبه‌ینێ لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌رێم بۆ كۆرۆنا له‌رۆژانی رابردوودا له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان كردی، رێنمایی تازه ده‌رده‌كات بۆ رۆژانی جه‌ژن و ئه‌و دۆخه تازه‌یه‌ی هاتوه‌ته پێشه‌وه.
وتیشی،هه‌موو لا دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌ركی هه‌موومانه له‌پرۆسه‌ی خۆپارێزیدا هه‌موومان زۆر باش خۆمان بپارێزین، بۆ پاراستنی خۆمان و كه‌سوكارمان هه‌رچیمان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ین، كۆمه‌ڵێك بڕیار سبه‌ینێ به‌فه‌رمی ده‌رده‌چێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،ئه‌وه‌ی گرنگه هاونیشتمانیان بیزانن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پرسه قه‌ده‌غه‌یه، چونه سه‌ر قه‌بران له‌ئێستا و له‌رۆژانی جه‌ژنیشدا قه‌ده‌غه‌یه. كۆبوونه‌وه‌و به‌ریه‌ك كه‌وتن و تێكه‌ڵاوبوون له‌هه‌رشوێنێك بێت بۆ خۆشی بێت یان ناخۆشی قه‌ده‌غه‌یه، ئومێد ده‌كه‌ین هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كراونه‌ته‌وه پابه‌ندی ته‌واو بن به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه هه‌ر له‌مزگه‌وت و په‌رستگاكانه‌وه تا دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان، هه‌ركه‌س و شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت، ناچار ده‌بین له‌رێگه‌ی یه‌كه كارگێڕیه‌كانه‌وه دایان بخه‌ین، چونكه ته‌ندروستی هاوڵاتیان له‌پێش هه‌موو شتێكهوهیهوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و حاڵه‌ته تازانه‌ی تۆمار كراون وه‌ك حاڵه‌تێكی نۆرماڵ سه‌یریان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت رێگربین له‌وه‌ی تووشبوونی به كۆمه‌ڵ روو نه‌دات، لەجەژندا سەردانکردن و تێکەڵاوبوون نەبێت، ئەو عادات و کەلتوورییە جوانەی هەمانە لەم دۆخەدا دەبێ رایان بگرین، خه‌ڵك له‌رۆژانی جه‌ژندا نه‌چنه سه‌یران و گه‌شت كردن.
بابەتی زیاتر