ئیسپانیا.. دوای دوو مانگ، كەمترین رێژەی گیان لەدەستدان بەكۆرۆنا تۆماركرا

  2020-05-17 16:09      172 جار بینراوە        کۆمێنت
قەدەغەی هاتووچۆ لە ئیسپانیا

دوای دوو مانگ، بۆ یەكەمجارە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا كەمتر لە 100 توشبوو بەهۆی كۆرۆناوە لەئیسپانیا گیان لەدەستبدەن.
وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 87 تووشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە گیانی لەدەستداوە، ئەم رێژەیەش یەكەم جارە دوای دوو مانگ تۆمار بكرێت، لەكاتێكدا رۆژی پێشتر 102 كەس گیانی لەدەستدابوو، ئاماژەی بەوەشكردووە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 421 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون، لەكاتێكدا رۆژی پێشتر 539 كەس توشبوو بوو.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوو كۆی تووشبوان لەو وڵاتە گەیشتۆتە 231 هەزارو 350 كەس و لەو رێژەیەش 27 هەزارو 650 كەس گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو