گورزی ئاسمانی لهمۆڵگهكانی داعش وه‌شێندران
2020-05-18 10:46     293 جار بینراوە      کۆمێنت
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان حه‌وت گورزیان لهمۆڵگهكانی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش له‌ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك وه‌شاند.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه گورزی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له‌قه‌زای دبس وه‌شێندراوه و مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعش لهگونجهكانی زیریر و ربیزه و عه‌سرییه كراونه‌ته ئامانج.
شایه‌نی باسه، تائێستا ناوه‌نده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق زیانه‌كانی داعشیان له‌و گورزانه ئاشكرا نه‌كردووه.
وه‌شاندنی ئه‌و گورزه ئاسمانییانه له‌كاتێكدایه كه هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك دژی تیرۆرستانی داعش له‌پارێزگاكانی دیاله و كه‌ركوك و ئه‌نبار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر كردوو.
بابەتی زیاتر