وەزارەتی پەروەردەی عێراق كۆتایهاتنی ساڵی خوێندنی راگەیاند
2020-05-19 13:17     312 جار بینراوە      کۆمێنت
كۆتایی هاتنی خوێندنی ئەمساڵ لە عیراق راگەیەنراو وەزارەتی پەروەردەش رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەیان بەهۆی كۆرۆناوە بووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەی عیراق، ئەمڕۆ سێ شەممە 19-5-2020 لەمیانەی كۆبونەوەیەكی دەستەی شارەزایاندا كە بەسەرۆكایەتی عەلی حەمید مخەڵەف وەزیری پەروەردە بەڕێوەچوو و بڕیاردرا بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 نمرەی وەرزی یەكەم بۆ پۆلە ناكۆتاكانی قۆناغی سەرەتایی و دواناوەندی وەك دوانمرەی ساڵ هەژمار بكرێت.
بڕیاریشدرا هەر خوێندكارێك ئەگەر لە سەرجەم وانەكان دەرنەچوبێت لە وەرزی یەكەمدا، دەتوانێت لە خولی دوەمدا تاقیكردنەوە ئەنجامبداتەوە و سەرجەم خوێندكارانی پۆلە ناكۆتاكانی قۆناغی ناوەندی و دواناوەندی و پەیمانگە پیشەییەكان و پەیمانگەی هونەرە جوانەكان دەگرێتەوە.
هاوكات كرێی خوێندنی خوێندنگە ئەهلییەكانی ناوخۆ و دەرەوەی عیراق، بەڕێژەی 10% كەمدەكرێنەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عیراق
بابەتی زیاتر