وەزارەتی كشتوكاڵ روونكردنەوەیەك لەسەر داخستنی عەلوەكان بڵاودەكاتەوە

  2020-05-22 14:35      140 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راگەیەندراوێك لەسەر داخستنی عەلوەكان لەڕۆژانی جەژن بڵاودەكاتەوەو تێیدا روونیدەكاتەوە، تەنها یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان عەلوەكان دادەخرێن.
دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەت...
راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
بە لەبەرچاو گرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، دوای گفتوگۆكردنی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ وەزیری ناوخۆ تایبەت بەكردنەوەی دەرگای عەلوەكان (گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لەڕۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان.
بەسوپاسەوە تەنها رۆژی یەكەمی جەژن دەرگای عەلوەكان داخراو دەبێت، بەپێچەوانەوە رۆژی دووەم و سێیەمی جەژن سەرجەم عەلوەكان كراوە دەبن.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
22-5-2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو