141 تۆن خۆراك و پاككه‌ره‌وه‌ له‌ناوبراوه‌

  2020-05-23 12:55      150 جار بینراوە        کۆمێنت

له‌مانگی ره‌مه‌زاندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و مه‌وادی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌دا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ (141) تۆن خوارده‌مه‌نی و مه‌وادی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌دا گرتوه.
وتیشی، به‌هۆی خراپی و نه‌شاوی بۆ خواردن یان به‌كارهێنانی لەماوەی (24/4 بۆ 23/5) لیژنه‌كان دەستیان به‌سه‌ر ( شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاككەرەوە، چەرەسات ، شیرینی و خواردەمەنی لەقتونراو، ده‌رمانی زیاد و كه‌مكردنی كێش)دا گرتوه‌.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون‌. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو