مەكتەبی سیاسی یەكێتی پیرۆزبایی لەڕێكخراوی ئازادی لاوان دەكات

  2020-05-25 22:17      169 جار بینراوە        کۆمێنت

بەبۆنەی 21 ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سكرتێرو سكرتارییەتی رێكخراوەكە دەكات.
دەقی پەیامەكە...
بەڕێزان / سکرتێرو سکرتارییەت و تەواوی ئەندامانی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان 
به‌بۆنه‌ی یادی (٢١) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی لەئێوەو هەموو ئەو لاوە تێکۆشەرانە دەکەین کە لەدامەزراندن و وێستگە جیاجیاکانی خەباتی رێكخراوه‌یی‌و دیموكراسی رێكخراوه‌كه‌دا به‌شداریان كردووه‌. رێكخراویی ئازادیی لاوانی کوردستان، وه‌ك رێكخراوێكی هاوچه‌رخ کە خەباتی کردووە بۆ به‌دیهێنانی خواست و خولیاکانی لاوان و پەرەپێدانی توانا و بەهرەکانیان و چونیه‌كی له‌نێوان كچان‌و كوڕانی كورده‌واری‌و هوشیاركردنه‌وه‌و سازدانیان بۆ راپەراندنی ئه‌ركەکانیان و بەدیهێنانی مافه‌كانیان و به‌شداری کردنیان له‌خزمه‌تكردنی كورده‌واری و دیموكراسی و كاری رێكخراوه‌یی درێغیان نه‌كردووه‌و پێشه‌نگی خه‌بات بوونه‌ له‌م بواره‌دا.
ئەمساڵ لەکاتێکدا یادی (٢١) ساڵەی دامەزراندنی دەکرێتەوە سەرباری بەدیهێنانی بەشێک لەو ئامانجە سەرەکیانەی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان لەپێناویدا دامەزرا، بەڵام هێشتا ئەرک و ئامانجی تر ماون بەدیبهێنرێن و کێشەو گرفتەکانی لاوانی کوردستانیش وادەخوازن ئەم رێکخراوە پێشەنگ و رچەشکێنەی لاوان پێداچوونەوە بە شێوازی خەبات و کارکردنی بکات و کارنامەی نوێ گەڵاڵە بکات بۆ داهاتوو.
جارێكی دیكە ئه‌م یاده‌تان پیرۆزبێت‌و وه‌ك هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتووبن.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی 
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 
25-5-2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو