‎كۆسرەت رەسوڵ: رێكخراوی ئازادی لاوان خزمەتێكی بەرچاوی لاوانی كردووەو فێرگەیەكی گەورەی پێگەیاندنی كادیرو لاوی بەتوانایە

  2020-05-26 01:00      178 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی یادی 21 ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سكرتێرو سكرتارییەت و ئەندامانی رێكخراوەكە دەكات.
دەقی پەیامەكەی كۆسرەت رەسوڵ...
‎بەڕێزان: سكرتێرو ئەندامانی سكرتارییەتی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان 
‎بەبۆنەی ٢١ ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرو سكرتێرو ئەندامانی سكرتارییەتی ڕێكخراوەكەتان دەكەم، ئومێد دەكەم ساڵی ئایندە ساڵی خزمەتكردنی زیاتری لاوان بێ و دەرفەتی یەكسان بۆ سەرجەم لاوان بڕەخسێنرێ.
رێكخراوی ئازادی لاوان یەكێك لەڕێكخراوە چالاكەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەو لەتەمەنی خۆیدا توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاو بەلاوان بكات و فێرگەیەكی گەورەی پێگەیاندنی كادیرو لاوی بەتوانایە بۆ نێو ڕیزەكانی یەكێتی و كۆمەڵگا، كە ئەم لاوانەو سەرجەم لاوانی تری كوردستان رۆڵەی داهاتووی ئەم وڵاتەن و ئایندە لەژێر چنگی ئەواندایە.
‎ئەمڕۆ، لە ٢١ەمین ساڵیادی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمتان بۆ دووپات دەكەمەوەو ئومێد دەكەم پڕۆژەی گەورەو گشتگیرتان هەبێ بۆ خزمەتكردنی زیاتری لاوانی كوردو دۆزینەوەی دەرفەتی گونجاوو لەبار بۆ ئایندەی كاركردنیان و دەرخستنی توانا شاراوەو لەبن نەهاتووەكانی لاوانی كورد، كە هەمیشە باشترین داینەمۆی پێشخستنی كۆمەڵگاو سەركەوتنی شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی كورد بوون.
 ‎كۆسرەت رەسول عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو