مەلا بەختیار: هەوڵی باش هەیە بۆ ئەوەی یەكێتی و پارتی دوای جەژن كۆببنەوە

  2020-05-26 15:54      202 جار بینراوە        کۆمێنت
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، رایدەگەیەنێت بەپێی زانیارییەكانم هەوڵی باش هەیە لە هەردوولاوە كە یەكێتی و پارتی دوای جەژن كۆببنەوە، ئەگەریش پێویست بكات ئەوا من ئامادەی دەستپێشخەریم بۆ گەیشتن بە چارەسەری كێشەكان.

مەلا بەختیار لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی شەفەق نیوز، باس لە روداو و پێشهاتەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە دەكات،هاوكات لەبارەی پرسی لامەركەزی، مەلا بەختیار، دەڵێت: بەڵێ بۆ لامەركەزیی دەسەڵاتی دارایی و ئیداری لەپێناو باشتر بەڕێوەبردنی كاروباری پارێزگاكان، بەڵام پێویستە ئەمە نەكرێتە هۆكارێك بۆ سەپاندنی دوو ئیدارەیی و چەند ئیدارەیی، هەر لایەك كار بۆ ئەمە بكات گەورەترین هەڵەی ستراتیژی دەكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو