دژە تیرۆری عێراق: والی داعش كوژرا

  2020-05-26 16:42      141 جار بینراوە        کۆمێنت

دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند لەگورزێكی فڕۆكەوانیدا والی عێراق کە هاوکات یاریدەدەری سەرۆکی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو كوژرا.
لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوتەوە، دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند دوای چاودێرییەكی وردی جموجۆڵەكانی و هاتووچۆی لەناو خاكی عێراق و سوریادا، لەگورزێكی فڕۆكەكانی هاوپەیماناندا، موعتەز نومان عەبد نایف نەجم جبوری ناسراوە بە (حاجی تیسیر) كە والی عێراق و یاریدەدەری سەرۆکی داعش بوو بۆ کاروباری ویلایەتەکان و بەرپرسی پلاندانانی چالاكییە تیرۆریستییە دەرەکییەکان، لەلایەن فرۆکەکانی هاوپەیمانانەوە لەدێرلزور لەسووریا کراوەتە ئامانج و كوژراوە. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو