عێراق.. 216 تووشبووی دیكە بەكۆرۆنا تۆماركران

  2020-05-26 19:48      122 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی عێراق توشبوونی 216ی كەسی دیكەی بەكۆرۆنا راگەیاندو بەمەش كۆی ژمارەی تووشبوان لەو وڵاتە گەیشتە 4 هەزارو 848 كەس.
لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە كە 216 كەسی دیكە لەعێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام 79 كەسیان هیچ نیشانەیەكی ڤایرۆسەكەیان پێوە دیار نییە.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە 41 تووشبووش چاكبوونەتەوەو 6 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، بەمەش كۆی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتۆتە 4 هەزارو 848 كەس و 2هەزارو 852 كەسیش چاكبوونەتەوەو 169 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو