ئەمڕۆ.. پەردە لەسەر كەلتور و خۆشەویستی زیرەك میرە لادەدرێت

  2018-08-11 10:46      651 جار بینراوە        کۆمێنت
پەیكەری كەلتور و خۆشەویستی

بڕیارە سەعات 6ی  ئێوارەی ئەمڕۆ ( 11-8-2018) لەرێوڕەسمێكدا پەردە لەسەر پەیكەری كەلتور و خۆشەویستی هونەرمەندی پەیكەرساز زیرك میرە لەخوار پاركی مەلیك مەحمود نزیك پردی دەباشان لابدرێت.
لەمبارەیەوە زیرەك میرە  بەماڵپەڕی   PUKnowی راگەیاند: ئەم پەیكەرە پێكهاتووە لەچەقۆیەكی گەورە كە 6 مەترە و لەسەر نوكی چەقۆكە كچ و كوڕێك كە باوەشیان كردووە بەیەكدا وەستاون ئەمەش بۆ ئەوەیە بڵێین خۆشەویستی دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر رق و كینەدا كە چەقۆ نیشانەی لێكترازانە.
میرە ئاماژەی بەوەشكرد پەیكەرەكە لەمادەیەكی گرانبەها دروست كراوە و زۆربەی ستیلە كە بەرگەی گەرما و سەرما دەگرێت،  هەموو پەیكەرەكەش 9 مەتر درێژە و قورساییەكی زۆری هەیە و كچ و كوڕەكە كێشیان 400 كیلۆیە و لەسەر نوكی چەقۆكە راگیراوە.
پرۆژەكەش لەلایەن رەنج محەمەد مەجید بەگ سپۆنسەری كراوە.
ئا: شێنێ عەبدوڵڵا

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو