ئەڵمانیا ماوەی بەریەککەوتنی تاکۆتایی مانگی داهاتوو درێژکردەوە

  2020-05-27 15:41      104 جار بینراوە        کۆمێنت
هەرێمە فیدراڵیەکانی ئەڵمانیا خوازیاری ئەوەبوون کەڕێوشوێنە توندەکان سوک بکرێن

کەناڵی دووی فەرمی ئەڵمانیا ZDF  دوێنێ 26 ی ئایاری 2020 بڵاویکردەوە كه‌ حکومەتی فیدراڵی و حکومەتە فیدراڵیەکانی ئەڵمانیا، جگە لەحکومەتی هەرێمی "تۆرنگن"، دواجار گەیشتنە ئەو بڕیارەی کەماوەی کۆتوبەندی بەریەک کەوتن لەئەڵمانیا بەڕەچاوکردنی جۆرێک لەڕەخساندنی دەرفەت تا 29 ی حوزەیران درێژکربکەنەوە.
دوای دوو مانگ و نیو زۆرێک لەهەرێمە فیدراڵیەکانی ئەڵمانیا خوازیاری ئەوەبوون کەڕێوشوێنە توندەکانی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا سوک بکرێت، بەڵام ئەو داوایە ڕەوشەکەی ئاڵۆزترکرد.
حکومەتە فیدراڵیەکان هاوڕا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی جۆرێک لەدەرفەتی بەریەک کەوتنی خێزانەکان ڕێگەی پێبدرێت بەجۆرێک لە 10کەس یان دوو خێزان زیاتر پێکەوە نەبن، ئەویش دەبێ لەشوێنێکی کراوەدابێت.بەپێی ئەو بڕیارە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا هێشتا کاتی تر پێویستەو هەڵسەنگاندنیشی پشت بەکەمبونەوە یان بەرزبونەوەی ڕێژەی تووشبوان دەبەستێت،
 حکومەتی هەرێمی تۆرنگن جیا لەهەرێمە فیدراڵیەکانی تر بڕیاری هەڵگرتنی هەموو کۆت و پێوەندو ڕێکارەکانیداو بڕیاریداوە ئەو ڕێکارانە تا 6ی حوزەیرانی داهاتوو بەردەوام بێت و ئەوان بۆچونیان پێچەوانەی هەرێمەکانی ترەو پشت بەڕێنمایی و هوشیارکردنەوە دەبەستن ئەو هەڵوێستەشیان لە پرۆتۆکۆلی کۆبونەوەی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمە فیدراڵیەکانی ئەڵمانیادا تۆمارکراوە. هەر سەبارەت بەو هەڵوێستە بۆدۆ رامیلۆی سەرەوەک وەزیرانی هەرێمەکە ڕووبەڕووی ڕەخنەیه‌کی زۆر بوەوە.
لەوکۆبونەوەیەدا ئەنگێلا مێرکڵی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا قسەی لەسەر درێژکردنەوەی ڕێکارەکانی ڕوبەڕووبونەوەی کۆرۆنا کردوەو قسەکانیشی بارگاوی بوون بە بەڕاپۆرتی دیوانی ڕاوێژکاری و داوای کردووە  بە هەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ڕەوشەکەدا بکەن.
هاوكات، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی بایەرن مارکۆس زودەر داوایکرد  یاسای ڕوبەڕوبەنەوەی پەتاو نەخۆشیەکان هەموار بکرێتەوە تا حکومەتە فیدرالیەکان دەستکراوەتربن لەبەرامبەر داواکاریە یاساییەکاندا بە ئاراستەی گشتی وەک ئەو وتی پێویستیمان هەیە چونکە ئەوە بەتەنیا پرسێکی ئەخلاقی نیە بەڵکو یاسایشە.

ئاماده‌كردنی‌: شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو