2 كەس لەڕووداوێكی هاتوچۆدا لەقەزای دوكان گیانیان لەدەستدا

  2020-05-28 10:51      151 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا لە قەزای دووكان، دوو كەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەكانی PUKnow، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28 -5 -2020، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لەنزیك بنكەی هاتوچۆی دووكان، وەرگەڕاوەو لە ئەنجامدا دوو كەس گیانیان لەدەستداوە، كە هەردووكیان عەرەبن و خەڵكی قەزای روومادی سەر بە پارێزگای ئەنبارن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، رووداوەكە زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتووەتەوە و ستوونێكی كارەبای خستووە، هەروەها زیان بەر خانوویەك كەوتووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو