هاتوچۆی سلێمانی واده‌ی كارپێكردنه‌وه‌ی‌ كامێره‌ گه‌ڕۆك‌و جێگیره‌كانی‌ دیاریكرد

  2020-05-28 15:40      506 جار بینراوە        کۆمێنت
له‌ڕۆژانی داهاتودا كامێره‌ گه‌ڕۆكه‌كان ده‌خرێنه‌وه‌ كار

به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، له‌ڕۆژانی داهاتودا كامێره‌ گه‌ڕۆكه‌كان ده‌خرێنه‌وه‌ كار‌و له‌باره‌ی كامێره‌ جێگیره‌كانیش ده‌ڵێت:" له‌پێناو ڕێگرییكردن له‌ڕوداوی هاتوچۆ، دوباره‌ یٔه‌وانیش ده‌خه‌ینه‌وه‌ كار، چونكه‌ تیژڕه‌وی زۆر گیانی شۆفێرانی خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ی‌ ئایار، عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی به‌ترافیك یٔێف یٔێمی ڕاگه‌یاند، پێش هاتنی كۆرۆنا به‌نیازبون كامێره‌ جێگیره‌كان بخه‌نه‌وه‌ كار، به‌ڵام به‌هۆی ڕاگرتنی ده‌وامه‌وه‌ یٔه‌و كاره‌یان خستۆته‌ دوای جه‌ژن واتا یٔێستا، له‌هه‌وڵداین ڕه‌زامه‌ندی وه‌ربگرین‌و له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌یخه‌ینه‌وه‌ كار".
عه‌مید فه‌ره‌یدون رایگەیاندوە"سه‌رجه‌م كامێره‌ جێگیره‌كان كه‌ ژماره‌یان (21) دانه‌یه‌، ڕاسته‌وخۆ كاره‌بایان به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌كاره‌بای نیشتیمانی‌ و هیچ گرفتێكیان نییه‌".
هه‌ر له‌باره‌ی كێشه‌ی سیستمی كامێره‌ جێگیره‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی وتی،"ڕاسته‌ سیستمه‌كه‌ كۆنه‌ و ده‌بێت ڕۆژانه‌ كارمه‌ندانی هاتوچۆ داتای كامێره‌كان به‌یٔامێرێكی گوازه‌ره‌وه‌ی یٔه‌لیكترۆنی بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ هاتوچۆ، به‌ڵام چاره‌سه‌ری یٔه‌و گرفته‌ش هه‌یه‌، ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی فایبه‌ر یٔۆپتیكه‌وه‌ سه‌رجه‌م داتا و زانیارییه‌كان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستبكرێت به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆوه‌‌ و له‌داهاتو كار بۆ یٔه‌وه‌ ده‌كه‌ین".
عه‌مید فه‌ره‌یدون یٔاشكراشیكرد، له‌ڕۆژانی داهاتودا كامێره‌ گه‌ڕۆكه‌كانیش ده‌خرێنه‌وه‌ كاركردن ‌و نیگه‌رانیشه‌ به‌وه‌ی، به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ندین حاڵه‌تی دڵته‌زێن دروستده‌بێت ‌و ده‌یانه‌وێت ڕێگریی بكه‌ن له‌زیان گه‌یاندن به‌گیانی هاوڵاتیان، وتیشی،" پێمان خۆش نییه‌ به‌هۆی ڕوداوی هاتوچۆوه‌، هیچ ماڵێك پرسه‌ بگێڕێت، یان شۆفێرێك زیان به‌هاوڵاتیانی تر بگه‌یه‌نێت ‌و وه‌ك یٔه‌و ڕوداوه‌ی یٔه‌مڕۆی قه‌زای دوكان، كه‌ دو هاوڵاتی گیانی له‌ده‌ستدا و سه‌رجه‌م كاره‌بای قه‌زای دوكانیش به‌و هۆیه‌وه‌ بڕان، بۆ ڕێگریكردن له‌هه‌ر ڕوداوێكی هاتوچۆش كامێره‌ جێگره‌كان ڕۆڵی خۆیان له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرای شۆفێران ده‌گێڕن‌و داواكارین شۆفێران له‌پێناو گیانی خۆیان خێراییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه‌".
‎له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕائید ئاکام عەلی‌، بەرپرسی کامێراکانی‌ چاودێریی هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی سیستمی تۆماركردنی سه‌رپێچییه‌كانی تیژڕه‌ویی دەڵێت "ئەم سیستەمە نوێیە هەمو جۆرە ژمارەیەک تۆماردەکات، سەرپێچی‌ ژمارەی‌ هەولێر و دهۆک بە ئیمەیڵ بۆیان دەنێرین، بۆ ناوەڕاست و خوارووی‌ عێراقیش ئەرشیفی دەکەین، بۆ ژمارەکانیش لامان دەمێنێتەوە هەتا کاتێک دێت بۆ ژمارە بەستن".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو