سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران هه‌ڵبژێردرا

  2020-05-28 17:01      133 جار بینراوە        کۆمێنت
محەمەد باقر قالیباف

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ی‌ ئایار، پەرلەمانی ئێران به‌مه‌به‌ستی‌ هەڵبژاردنی سەرۆکی خولی 11ـیەمی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، دانیشتنێكی‌ ئه‌نجامداو تێیدا محەمەد باقر قالیباف کە نوێنەری خەڵکی تارانە، بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا.
رۆژی هەیینیی 21ـی شوباتی 2020 هەڵبژاردنی خوولی 11ـی پەرلەمانی ئێران بەڕێوەچوو و 290 پەرلەمانتار هەڵبژێردران. لەوکاتەشەوە سەرۆکێکی کاتی کە بەتەمەنترین پەرلەمانتار بوو، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکرد.
قالیباف لە نێو بناژۆخوازەكاندا چووه‌ته‌ نێو سیاسەت و لە دوا ھەڵبژاردنی پەرلەماندا دەنگی یەكەمی تارانی بەدەستھێنا، ئەمڕۆ، به‌ دەنگی 230 پەرلەمانتار لەکۆی 267 پەرلەمانتار کە دەنگیان دابوو، بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو