سه‌دان كه‌سی‌ تر له‌ عیراق تووشی‌ كۆرۆنا بوون

  2020-05-28 17:32      159 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆی ژمارەی تووشبووانیش لە عێراق گەیشتووەتە پێنج هەزار و 457 کەس

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ی‌ ئایار، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند،  لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، پێنج هەزار و 104 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون و ئەنجامی پشکنینی 322 کەسیان پۆزەتیڤ بوون.
بەگوێره‌ی‌ ئاماراه‌كانی‌ وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تا ئێستا 211 هەزار و 485 پشکنینی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئه‌نجامدراون، ئەو 322 تووشبووەش کە لە 24 کاتژمێری رابردوودا تۆمارکراون بەپێی شارەکان بەم شێوەیەن:
 
بەغداد: 224 تووشبوو
کەربەلا: 22 تووشبوو
هەولێر: 21 تووشبوو
سلێمانی: 16 تووشبوو
بابل: 11 تووشبوو
واست: 6 تووشبوو
موسەنا: 5 تووشبوو
زیقار: 4 تووشبوو
میسان: 3 تووشبوو
بەسرە: 3 تووشبوو
سەلاحەددین: 2 تووشبوو
نەجەف: 2 تووشبوو
دیوانیە: 2 تووشبوو
کەرکووک: 1 تووشبوو
 
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، 67 تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە، بەپێی شارەکان بەم شێوەیەن:
 
بەغدا: 42 کەس
بەسرە: 10 کەس
نەجەف: 8 کەس
هەولێر: 4 کەس
میسان: 2 کەس
واست: 2 کەس
کەربەلا: 1 کەس
 
هەروەها چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە هەموویان لە بەغدا بوون، بەمەش کۆی گشتیی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 179 کەس. کۆی ژمارەی تووشبووانیش لە عێراق گەیشتووەتە پێنج هەزار و 457 کەس، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 971 کەسیان چاکبوونەتەوە؛ ئێستا دوو هەزار و 307 تووشبوو لە نەخۆشخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو