پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی‌ بکوژی گەنجەکەی شەوی جەژنی‌ راگه‌یاند

  2020-05-28 19:56      368 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ شاری‌ سلێمانی‌

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ی‌ ئایار، بکوژی گەنجەکەی نزیک پرۆژەی نیشتەجێبونی شاری دایک دەستگیرکرا.
لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بکوژی ئەو گەنجەی 26ی ئەم مانگە لەنزیک پرۆژەی نیشتەجێبونی شاری دایک لە سلێمانی کوژرا، دەستگیرکراوه‌و لەئێستادا لای ھێزەکانی پۆلیس ڕاگیراوە.
پێشتر سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاندبو، "شه‌وی 26ی ئەم مانگە (سێیەم شەوی جەژنی رەمەزان)، كۆمه‌ڵێك گه‌نج له‌ ده‌باشان دانیشتون، دوای ئه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌و هاتونه‌ته‌سه‌ر شه‌قامی ده‌باشان تا بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ له‌ پشتیانه‌وه‌ بوه‌، شكاندویه‌تیه‌وه‌ سه‌ریان یاخود فول لایت بوه‌ نازانین، به‌ڵام به‌وهۆیه‌وه‌ بوه‌ته‌ ده‌مه‌قاڵه‌یان".
شه‌وی‌ 26ی‌ ئه‌م مانگه‌، له‌ئاكامی‌ ده‌مه‌قاڵیی‌ چه‌ند گه‌نجێك له‌ ده‌باشان، ته‌قه‌كرا و به‌وهۆیه‌وه‌ یه‌كێك له‌ گه‌نجه‌كان برینداربوو و پاشان به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو