34 كەسی دیكە لەهەرێم تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-05-29 10:37      693 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوی ژمارە (94)ی تایبەت بە رەوشی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە (24) كاتژمێری رابردوودا و ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە
راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (94)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، رێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- كەرەنتین
تاوەكو ئەمڕۆ (12031) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (984) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (269) لە هەولێر، (83) لە سلێمانی، (632) لە دهۆك. وە (11047) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (27) هاووڵاتی بوو.
2- پشكنین
لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا؛ (985) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (454) هەولێر، (228) سلێمانی، (303) دهۆك. دەرەنجام (34) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (12) پۆزەتیڤ: (5) پیاو تەمەنیان (55)، (51)، (51)، (50)، (31) ساڵ و (5) ئافرەت تەمەنیان (29)، (26)، (24)، (23)، (23) ساڵ و (2) كچی گەنج تەمەنیان (18)، (18) ساڵ ، حەفت لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە، شەش لە تووشبووان دانیشتووی ناحیەی عەنكاوەن، شەش تووشبووی تر دانیشتووی گەڕەكەكانی گولان و كامەران ستی و كۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن.
پارێزگای سلێمانی (22) پۆزەتیڤ: (12) پیاو تەمەنیان (69)، (63)، (59)، (57)، (47)، (43)، (41)، (37)، (30)، (29)، (29)، (26) ساڵ و (9) ئافرەت تەمەنیان (69)، (58)، (48)، (41)، (41)، (39)، (32)، (29)، (21) ساڵ و كوڕێكی گەنج تەمەن (15) ساڵ، (8) تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، (14) تووشبووی نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، (21) تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەك و تووشبوو دانیشتووی وارماوەیە.
(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (72122) پشكنین بووە)
3- ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (566) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (409) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (152) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستكێش، لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
2020-5-28

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو