لەبەردەم سایلۆی كەركوك تەقە بەسەر خۆپیشاندەرانی جوتیاران كرا

  2020-05-29 13:49      122 جار بینراوە        کۆمێنت

خۆپیشاندانی جوتیاران لەبەردەم سایلۆی كەركوك لەلایەن هێزی لیوای 61 بەزەبری تەقە كردن وچەك بڵاوەیپێكرا.
بەپێی زانیارییەكانی puknow ، بڕیاربوو ئەمڕۆ هەینی  29-5-2020، جوتیارانی كەركوك بەهۆی وەرنەگرتنی گەنم و دانەوێڵەكانیان لەبەردەم سایلۆی كەركوك خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، بەڵام رێگری لەخۆپیشاندانەكە كرا و لەلایەن هێزی لیوای 61 بەزەبری تەقە كردن وچەك بڵاوەیان بەجوتیاران و رۆژنامەنوساندا كرد.
هەربەپێی زانیارییەكان، ئەو جونتیارانە لە كورد و عەرەب و سەرجەم پیكهاتەكان پێكهاتبوون داوایانكرد هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عیراق گەنم و دانەوێڵەیان لێوەربگیرێت، بەڵام رێگرییان لێكرا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو