كۆسرەت ڕەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی جەلال دەراشی دەكات

  2020-05-29 13:56      197 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆسرەت ڕەسول سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاراستەی جەلال دەراشی دەكات. ئەمەش دەقەكەیەتی...
‎برای بەڕێزم كاك جەلال دەراشی
‎زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیوادارم ئەمە دوا كۆست و ناخۆشیتان بێ، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو