راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی، پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەمالەی حەسەن حسێن رەواندزی دەكات

  2020-05-29 14:05      185 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی كۆچی دوایی تێكۆشەری ماندوونەناسیی یەكێتی حەسەن حسێن رەواندزی،  راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەمالەی كۆچكردوو دەكات. دەقی پرسەنامەكە..
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك حەسەن حسێن رەواندزی-یمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخوشی ئاراستەی كەسوكارو بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دەكەین. 
هەڤاڵی كۆچكردوو تێكۆشەرێكی دڵسوز و پشوودرێژی یەكێتی بوو دوای ئەوەی دەست رژێم نەكەوت بەغیابی حوكمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. 
هیوادارین ئەمە دواناخوشی بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان بێت و رۆحی كۆچكردوویش بۆ هەمیشە شادبێت.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو