نەخۆشخانەی شۆڕش ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

  2020-05-29 17:06      483 جار بینراوە        کۆمێنت

بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش چەند رێنماییەك بڵاودەكاتەوەو وەك لەڕێنماییەكان هاتووە بەهیچ جۆرێك رێگا بەسەردانیكردنی نەخۆش نادرێت.
د. چالاك قەشانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش لەڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست PUKnow كەوتووە، رایگەیاندوە: بەهەموو شیوەیەك سەردانی كردنی نەخۆش رێگەپێنەدراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر هاوڵاتییەك بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەكە بكات پێویستە دەمامك بەكار بهێنێت و پابەندی رێنماییەكان بێت، بەدەر لەوە رێگای چونە ژورەوەی پێنادرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو