توشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لەدهۆك دەستنیشانكرا

  2020-05-29 17:35      163 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردەوە، پیاوێكی تەمەن 36 ساڵ لەپارێزگای دھۆك  توشی كۆرۆنا بوو.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانكرا، كەپیاوێكی تەمەن 36 ساڵە و پیشەی پاسەوانە لەفڕۆكەخانەی بغداد، دانیشتووی قەزای سێمێلە لەپارێزگای دھۆك.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تووشبوەكە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشكنینی تاقیگەیی بۆ كراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی، تەندروستی دهۆك داوایەكی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتیان كرد، ئەوانەی لە دوا 14 مانگەوە لە بەغداوە گەڕاونەتەوە، پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو