كۆرۆنا لەعیراق 6 كەسی دیكە دەكوژێت

  2020-05-29 21:41      173 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی عیراق،  تووشبوونی 416 كەس و گیانلەدەستدانی شەش كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوو، 416 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و شەش كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، 265 تووشبووی نوێ دانیشتووی بەغدان، بە دوایدا شاری سلێمانی بە 22 حاڵەت و بەسرە و كەربەلا و دیالە زیاد لە 10 تووشبووی نوێیان هەیە. 
رونیشیكردەوە، تاوەكو ئێستا 185 كەس لە عیراق بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی حاڵەتەكانیش گەیشتە پێنج هەزار و 873 كەس.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو