بەغدا 400 ملیارەکەی بۆ هەرێم نارد

  2020-05-30 10:08      226 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ بەشێوەیەكی رەسمی بڕی 400 ملیار دینار وەك موچەی مانگی4ی  فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە خرایە سەر حسابی هەرێمی كوردستان.
شێروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:وەك لەو نوسراوەی خراوەتەڕوو، لەرۆژانی جەژندا وەزارەتی دارایی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر  ئەوەی 400 ملیار دینار وەك  شایستە داراییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020  بخرێتە سەر ئەژماری بانكی  هەرێم.
وتیشی: ئەمڕۆ هەینی بەتەواوی پارەكە لەلایەن بانكی ناوەندیەوە خراوەتە سەر  ئەژماری تایبەتی  حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەولێر.
باسی لەوەشكرد: دیارە ئەم بڕە پارەیە لەئەنجامی چوونی وەفدی حكومەتی هەرێم بوو بۆ بەغدا، وە حكومەتی ناوەندیش وەك  نیازپاكیەك بۆ گەیشتن بەرێكەوتن ئە وبڕە پارەییەی ناردوە.
شێروان میرزا، جەختیكردەوە: بەم زوانە وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ رێكەوتنی كۆتایی دەچنە بەغداو لەسەر تەواوی كێشە داراییەكان رێكدەكەون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو